بایرن میونشن وادەی دورکەوتنەوەی لیڤاندۆسکی لەیاریگاکان ئاشکرا کرد

وەرزش
  • 30-03-2021, 20:19
  • +A -A

    چاودێری_اەع


    یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی وادەی دورکەوتنەوەی ڕۆبەرت لیڤاندۆسکی هێرشبەری یانەکەی لەیاریگاکان ئاشکرا کرد.


    یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاشکرایکرد، ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەکەیان تووشی پێکان هاتوە لە ئەژنۆی ڕاستیدا.
    یانەکە ڕایگەیاندوە، بەهۆی ئەو پێکانەوە لیڤا بەشداری یاری چوون و گەڕانەوەی یانەکەی بەرامبەر پاریس سان جێرمان ناکات لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ.
    ئاماژەیان بەوەشداوە، هێرشبەرە پۆڵەندیەکە یەک مانگ لەیاریگاکان دووردەکەوێتەوە.