یانه‌ى شورته‌ سزاكانى سه‌ر مازن فه‌یاز ئاشكرا ده‌كات

وەرزش
  • 23-03-2021, 14:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    یانه‌ى شورته‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،سزاكانى سه‌ر یاریزان مازن فه‌یاز به‌هۆى به‌شدارى نه‌كردنى له‌ یارى یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به‌ ته‌فت الوست كه‌ به‌ دۆڕانى یانه‌ى شورته‌ كۆتایى هات به‌ گۆڵێك بێ به‌رامبه‌ر به‌ میان یارییه‌كانى گه‌ڕى 25ى خولى نایابدا.


    حسێن خه‌رسانى به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى یانه‌كه‌ له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" تیمى راهێنه‌رایه‌تى تۆڕه‌یه‌ له‌ هه‌ڵسوكه‌وتى یاریزانى ناوبراو دواى ئه‌وه‌ى رازى نه‌بوو له‌ گێكه‌ دووه‌م به‌شداری یانه‌كه‌ بكات به‌تایبه‌ت كارگێرى یانه‌كه‌ زانیارى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ كه‌ فه‌یاز توشبووى كۆرۆنا نیه‌".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"یاریزانه‌كه‌ بیانووى ئه‌وه‌ى ده‌هێنایه‌وه‌ كه‌ توشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنایه‌ ،دواى لێپرسینه‌وه‌ له‌ تیمى پزیشكى ده‌ركه‌وت كه‌ وته‌كانى فه‌یاز دووره‌ له‌ راستیه‌وه‌ ،یانه‌كه‌ بریارى دا فه‌یاز له‌ یانه‌كه‌ دوربخرێته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى كۆتایى چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ین له‌ رۆژانى داهاتوو ریارى چى ده‌درێت".