هه‌ردوو یانه‌ى نه‌جه‌ف و كه‌رخ به‌ دوو گۆڵ یه‌كسان بوون

وەرزش
  • 21-03-2021, 20:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    له‌ میان یارییه‌كانى گه‌ڕى 25ى خولى نایابى عێراقى ئه‌مڕۆ له‌ یاریگاى شه‌عبى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ردوو یانه‌ى كه‌رخ و نه‌جه‌ف رووبه‌رووى یه‌كبونه‌وه‌ .


    یاریه‌كه‌ به‌ دوو گۆڵ بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك كۆتایى پێهات ،گۆڵه‌كانى كه‌رخ له‌لایه‌ن هه‌ردوو یاریزان مه‌حمود خه‌لیل و موناف یونس تۆماركران ،هه‌رچى یانه‌ى نه‌جه‌فیشه‌ گۆڵه‌كانى له‌ رێگاى یاریزانان سوفیان ته‌لال و محه‌مه‌د عه‌بدلزه‌هره‌وه‌ تۆماركرا.