یانه‌ى شوڕته‌ ڕه‌وشى ته‌ندروستى یاریزانێكى ئاشكراكرد

وەرزش
  • 20-03-2021, 22:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سه‌عه‌د ناتق یاریزانى یانه‌ى شوڕته‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،تووشى پێكانێك بوو به‌هۆیه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ى كه‌ربه‌لا گوزرایه‌وه‌.
    حسێن خرسانى به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى یانه‌ى شوڕته‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌عه‌د ناتق یاریزانه‌ یانه‌كه‌ تووشى لێدانێكى كتوپڕ له‌سه‌رى بووه‌ كاتێك یاریزانى یانه‌ى نه‌فتى ناوه‌ڕاست شووتى لێداوه‌".
    وتیشى"به‌هۆیه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ بۆ نه‌خۆشخانه‌ى كه‌ربه‌لا گواستراوه‌ته‌وه‌ وسدیسكانى بۆ كراوه‌".
    خرسانى ئاماژه‌یشیدا"پشكنینه‌كانى یاریزانه‌كه‌ هه‌موو سه‌لامه‌تى وهیچ مه‌ترسییه‌ك نییه‌"،وله‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ى ده‌گه‌رێته‌وه‌ به‌غدا وهه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ شاندى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى ئاماده‌ ده‌بێت بۆ ئۆزپاكستان".