یانه‌ى زه‌ورا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا له‌ خولى نایابدا

وەرزش
  • 16-03-2021, 17:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    یانه‌ى زه‌ورا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،توانى سه‌ركه‌وتنێكى ئاسان به‌ده‌ستبهێنێت به‌سه‌ر یانه‌ى حدود له‌ خولى نایابى عێراقى.
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"له‌ میان یارییه‌كانى گه‌رى 24 ى حولى نایابى عێراقى یانه‌ى زه‌ورا به‌ سێ گۆڵى بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر یانه‌ى حدود ".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"گۆڵه‌كان له‌لایه‌ن یاریزانان عه‌لا عه‌بدولزه‌هره‌ دوو گۆڵ و مهه‌نه‌د عه‌بدولره‌حیمه‌وه‌ تۆمار كران".