ده‌ستگیركردنى 5 تیرۆرست له‌ به‌غدا و ئه‌نبار

ئەمنی
  • 14-03-2021, 13:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ده‌ستگیركردنى 5 تیرۆرستى له‌ به‌غدا و ئه‌نبار راگه‌یاند.


    ڕه‌سوڵ له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" فیرقه‌كانى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر له‌ میان ئه‌نجامدانى دوو ئه‌ركدا له‌ هه‌ردوو پارێزگاى به‌غدا و ئه‌نبار ،توانى 5 تیرۆرست ده‌ستگیر بكه‌ن".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد"پێنج تیرۆرسته‌كه‌ دوانیان له‌ به‌غدا و سێى دیكه‌ش له‌ قه‌زاى هیتى پارێزگاى ئه‌نبار ده‌ستگیركران".