به‌غدا-اه‌ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،ئەمرۆ دووشەممە،له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێمى كوردستان،پرسى بودجەی گشتی تاوتوێكرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى حه‌لبوسى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،پێشوازی کرد لە شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،ولە دیدارەکەدا تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسی و ئابوری و ئەمنیەکانی وڵات کرا
وتیشى "هه‌روه‌ها پرسی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2021 تاوتوێكرا،ولە دیدارەکە جەختکرایەوە لەسەر بەردەوامی گفتوگۆکان لە نێوان ناوەند و هەرێم و چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان بەپێی دەستور.