به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،لە دوو ڕۆژی داهاتوودا پرسی گرێبەست وبڕگه ڕاگوزه‌رییه‌كان وپشکی هەرێم یەکلایی دەکرێنەوە.
ئەحمەد سه‌فار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمان لە لێدوانێکدا تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵى عێراقی(اه‌ع) ڕوونیكرده‌وه " لە دوو ڕۆژی داهاتوودا كه‌یسه دواخراوه‌كان له‌پرۆژه‌ى یاساى بوودجه‌ى دارایی فیدڕاڵی‌دا یه‌كلاده‌كرێنه‌وه".
وتیشى"پرسى گرێبه‌ست وبڕگه ڕاگوزه‌رییه‌كان وبوودجه‌ى هه‌رێم كوردستان یه‌كلاده‌كرێنه‌وه"،ڕوونیشیكرده‌وه"هه‌ندێك هه‌نگاوى ئه‌رێنى په‌یوه‌ست به‌م پرسانه‌وه له‌ئارادایه،به‌ڵام له‌ئێستادا ناتوانرێت به‌وردى باسى لێوه‌بكرێت
سه‌فار رایشیگه‌یاند"لیژنەی دارایی گفتوگۆی سەرجەم بڕگەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی کردووە و لەئێستادا گفتوگۆی بڕگە زیادکراوەکان دەکات، بۆ هەموو ئەوانەش 37 دانیشتن و 150 میوانداری کردووە."