لیژنه‌ى دارایی بڕگه‌یه‌ك نوێ له‌بوودجه‌ زیاد ده‌كات

ناوخۆ
  • 30-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،بڕگه‌یه‌كى نوێى له‌پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021 زیادكرد.
    فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"لیژنه‌ى دارایی بڕگه‌یه‌ك له‌ڕه‌شنووسى پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021 زیادكردووه‌،له‌باره‌ى دامه‌زراندنى سندوقێكى تایبه‌ت به‌پترۆدۆلار بۆ ئه‌و پارێزگایانه‌ى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت وغازن بۆ جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كان وپێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى".
    شایه‌نى باسه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى كردووه‌،بۆ تاوتوێكردنى پرۆژه‌ یاساى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى دارایی 2021.