تیپى جه‌نگاوه‌رى ئیمامى عه‌لى:بیابانه‌كانى نه‌جه‌فى پیرۆز به‌ته‌واوه‌تى پارێزراوه‌

ئەمنی
  • 30-01-2021, 00:00
  • +A -A

     نه‌جه‌ف-اه‌ع-حه‌یده‌ر فه‌رمان

     
    و:سۆما جاف
     
    تیپى جه‌نگاوه‌رى ئیمامى عه‌لى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،بیابانه‌كانى نه‌جه‌فى پیرۆز به‌ته‌واوه‌تى پارێزراوه‌.
    عه‌قید عیماد زه‌یدى یاریده‌رى فه‌رمانده‌ى تپیى جه‌نگاوه‌رى ئیمامى عه‌لى سڵاوى خواى لێبێت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"بیابانه‌كانى نه‌جه‌ف به‌ته‌واوه‌تى پارێزراوه‌ له‌لایه‌ن كه‌رته‌كانى تیپه‌كه‌ وپێویستیمان به‌هێزى زیاتر نییه‌".
    زه‌یدى وتیشى"كه‌رته‌كانى تیپه‌كه‌ بیابانه‌كان وخه‌ندقى سنوورى ئیدارى له‌نێوان پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز له‌گه‌ڵ پارێزگاى كه‌ربه‌لاى پیرۆز تاوه‌كو سنوورى پارێزگاى دیوانیه‌ پاراستووه‌ وبه‌درێژایی 180 كێلو مه‌تر"،ئاماژه‌یشیدا دووباره‌ بڵاوه‌پێكردنى كه‌رته‌كان بۆ سه‌ر به‌ره‌ى بیابانه‌كانى نه‌جه‌ف ڕێكارێكى رۆتینییه‌ تیپه‌كه‌ له‌كاتى گۆڕانكارییه‌كانى كه‌شوهه‌وادا ئه‌نجامیده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ قۆرخنه‌كرێت".