حه‌لبوسى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایی كرد

  • 30-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى كرد،بۆ تاوتوێكردنى پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى دارایی 2021.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى حه‌لبوسى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"حه‌لبوسى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى كرد"،ئاماژه‌یشیدا"مه‌به‌ست له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ تاوتوێكردنى پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى ساڵى 2021ه‌".