كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا واده‌ى وه‌رگرتنى داخوازى تۆماركردنى هاوپه‌یمانییه‌ سیاسییه‌كانى دیاریكرد

  • 30-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دوا واده‌ى وه‌رگرتنى داخوازى تۆماركردنى هاوپه‌یمانییه‌ سیاسییه‌كانى ڕاگه‌یاند
    كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"به‌پێى خشته‌ى كاته‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى قۆناغه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى 2021 دوا واده‌ى وه‌رگرتنى داخوازییه‌كانى تۆماركردنى ئه‌و هاوپه‌یمانی وقه‌واره‌ سیاسییانه‌ى خوازیارن به‌شدارى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو بكه‌ن ڕۆژى ده‌ى مانگى داهاتوو ده‌بێت".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"دوا واده‌ى وه‌رگرتنى لیستى پاڵێوراوان وپاڵێوراوه‌ تاكه‌كان  یه‌كى مانگى ئادارى داهاتوو ده‌بێت".