حه‌لبوسى پێشوازى له‌سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوردن كرد

  • 28-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،پێشوازیكرد له‌ به‌شر خه‌ساونه‌ سه‌رۆكى وه‌زیران ئوردن.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،له‌به‌غدا پێشوازیكرد له‌به‌شر خه‌ساونه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوردن".
    شایه‌نى باسه‌ به‌شر خه‌ساونه‌ سه‌رۆك وه‌زیران ئوردن،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ به‌غدا بۆ تاوتوێكردنى بابه‌ته‌ هاوبه‌شه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وپه‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كان".