لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ى گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ڕان:ڕاسپارده‌كانمان ئاڕاسته‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى ده‌كه‌ین

ئەمنی
  • 28-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    راوێژكارێتى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،لیژنه‌ى تایبه‌ت به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌ڕوودانى ته‌قینه‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ڕان،ڕاسپارده‌كانى بۆ فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌رزده‌كاته‌وه‌".
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى تایبه‌ت به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌ڕووداوى ته‌قینه‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ڕان كرد،بۆ ئاشكراكردنى لایه‌نى كه‌مته‌رخه‌م ودیاریكردنى شكسته‌كانى ده‌زگا ئه‌منى وهه‌واڵگیرییه‌كان"،وتیشى"لیژنه‌كه‌ به‌ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئاسایشى نیشتمانى پێكهێنراوه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ئه‌عڕه‌جى له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌رخستنى ڕاستییه‌كان ودیاریكردنى پێگه‌كانى گرفت وسستبوونه‌وه‌،لیژنه‌كه‌ بڕیاریشدا به‌ڕاسپاردنى ئاژانسى هه‌واڵگیرى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن به‌هاریكارى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى،وهه‌روه‌ها جه‌ختكردنیش له‌سه‌ر ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى دیكه‌ به‌هاریكاركردن له‌لێكۆڵینه‌وه‌كان وپێشكه‌شكردنى زانیارییه‌ پێویسته‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"لیژنه‌كه‌ ڕاسپارده‌كانى بۆ فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌رزده‌كاته‌وه‌،دواى ته‌واوبوونى لێكۆڵینه‌وه‌كان ،به‌پێى ڕێكارى یاسایی بنه‌ڕه‌تى".