حه‌لبوسى وعه‌بادى دۆسییه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت وبوودجه‌ى 2021 تاتوێده‌كه‌ن

  • 28-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سڕ دۆسییه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت وبوودجه‌ى 2021یان تاوتوێكرد.
    نوسینگه‌ى سه‌رۆك په‌رله‌مان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مرۆ چاوى كه‌وت به‌حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سڕ"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌میان دیداره‌كه‌ كۆى بارودۆخ وئاڵنگارییه‌كانى وڵات وچاره‌سه‌ره‌ پێشنیاركراوه‌كان بۆ ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانانه‌ خراوه‌ته‌به‌رباس".
    وتیشى"بوودجه‌ى دارایی ساڵى 2021،وهه‌مواكردنه‌وه‌ پێشنیاركراوه‌كانى     ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تاوتوێكراوه‌،له‌گه‌ڵ گرنگى ئه‌وه‌ى بوودجه‌كه‌ چاكسازى بێت وڕێوشوێنه‌كانى كاریگه‌رى نه‌كاته‌ سه‌ر داهاته‌ سنورداره‌كان،وكاربكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاڵنگارى وقه‌یرانى ئێستاى وڵات ده‌رفه‌تێكى راسته‌قینه‌ بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر وچاكسازى وگه‌شه‌پێدان".
    نوسینگه‌كه‌ دووپاتیكرده‌وه‌"له‌دیداره‌كه‌دا دۆسییه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت تاوتوێكراوه‌ له‌گه‌ڵ گرنگى ته‌واوكردنى پێداویستییه‌كانى له‌ڕووى یاسادانان وجێبه‌جێكاره‌وه‌ ،بۆ ڕه‌خساندنى كه‌شوهه‌وایه‌كى له‌بار تاوه‌كو هاوڵاتى ده‌نگى خۆى بدات به‌بێ هیچ فشارێك،وخواستى ده‌نگده‌ریش ساخته‌ نه‌كرێت،له‌گه‌ڵ چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى".