كازمى له‌گه‌ڵ هاوتا ئوردنییه‌كه‌ى ژمارەیەك پرسی گرنگی هاوبەشی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی تاوتوێكرد

  • 28-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران له‌گه‌ڵ بشر خەساونە هاوتا ئوردنییه‌كه‌ى ژمارەیەك پرسی گرنگی هاوبەشی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی تاوتوێكرد.
    نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كەدەستی ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كەوتووە،رایگەیاند: ئەمڕۆ مستەفا كازمی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەشاری بەغدا پێشوازیكرد لە بەشر خەساونە، سەرۆك وەزیرانی ئۆردن،لەمیانی دیداری نێوانیاندا، پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێكران و گفتوگۆ كرا لەبارەی ژمارەیەك پرسی گرنگی هاوبەشی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.
    هەردوو لا جەختیانكردەوە لەسەر گرنگی بەهێزكردنی هاوكاری هاوبەشی نێوان بەغداو عەممان كە ببێتە مایەی بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی عیراق و ئۆردن، جەختیش كرایەوە لەسەر پەیوەندی قووڵی نێوان عیراق و شانشینی ئۆردن.
    هەروەها هەردوو شاندی حكومەتی عیراق و ئۆردن بەسەرۆكایەتی كازمی و خەساونە كۆبوونەوەو ژمارەیەك دۆسیەی گرنگی هاوبەشیان تاوتوێكردووە.