سەرۆک به‌رهه‌م ستایشى رۆڵی پیاوانی ئاینی کرد بۆ رێگریکردن لە وتاری رق و کینە

  • 27-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، بەگرنگییەوە باسی لە رۆڵی پیاوانی ئاینی کرد بۆ رێگریکردن لە وتاری رق و کینە و هەوڵدان بۆ لێکترازان لە نێوان پێکھاتەکان.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە شاندێکی دار ئەفتا بە سەرۆکایەتی شێخ مەهدی سومەیدەعی و شاندی یاوەری"،وتیشى"لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار بەگرنگییەوە باسی لە رۆڵی پیاوانی ئاینی کرد بۆ رێگریکردن لە وتاری رق و کینە و هەوڵدان بۆ لێکترازان لە نێوان پێکھاتەکان و کارکردن لەسەر بەهێزکردنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی و پتەوکردنی ئاسایش و ئاشتی کۆمەڵایەتی".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌" لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم رایگەیاند کارە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییە ھەوڵێکی شکستخواردووە بۆ تێکدانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و گەڕانەوە بۆ رابردوو، ھاوکات ئاماژەشیکرد بۆ ئەوەی رایگشتی باش درک بە پیلانی تیرۆرستان دەکات کە مەرامیەتی ئاسایش و ئارامی هاووڵاتیان بکاتە ئامانج، دووپاتیشیکردەوە لە گرنگی چەسپاندنی سەروەری یاسا و پشتیوانی لە هێزە ئەمنییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تاوانکاری".