به‌غدا-اه‌ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران وشێخ ئەحمەد ناسر سوباح وەزیری دەرەوەی کوەیت،ئەمرۆ دووشەممە،جه‌خیتانكرده‌وه لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵە هاوبەشەکانى نێوان هه‌ردوو وڵات.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"حەلبوسی چاوی کەوت به وەزیری دەرەوەی کوەیت،لە دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵاتی برا کرا و جه‌ختکرایەوە لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵە هاوبەشەکان لەرێی زیاد کردنی هاریکاری سیاسی و ئابوری و ئەمنی بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی برا دەکەن".
وتیشى"هه‌ردوولاش گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە دوا پێشهاتە هه‌رێمى و نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ هەماهەنگی لە هەڵوێسەکانی هەردوو وڵاتی برا لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان دەرحەق بە پرسە گرنگەکان.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه"وەزیری دەرەوەی کوەیت سەرکۆنەی کردەوە تیرۆریستیە ترسنۆکەکەی کرد کە هاوڵاتیانی بێ تاوانی لە بەغدای پایتەخت کردە ئامانج و تەئکیدی کردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان".