لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى ورده‌كارییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێم ده‌خاته‌ڕوو

  • 25-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ورده‌كارییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم خسته‌ڕوو.
    ئەحمەد سه‌فار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمان له‌ لێدوانێکدا بۆ كه‌ناڵى عێراقییە ئیخبارییه‌ کە ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) بەدواداچوونی بۆ کردووه‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى دارایی له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى كۆبووه‌ته‌وه‌،وتیشى حکومەتی هەرێم ڕازامەندی دا لەسەر نیشاندان و پێشکەشکردنی سەرجەم داتا و زانیارییەکانی تایبەت بە دۆسیەی نەوت و داهاتە نانه‌وتییه‌کانی ترى هه‌رێم." 
    ئاماژه‌یشیدا شاندى هه‌رێم ئاماده‌ى خۆى پیشانداوه‌ هاریكارى حكومه‌تى فیدڕاڵى بكات  بۆ چاره‌سه‌رى ریشه‌یی ناكۆكییه‌كان،هه‌روه‌ها شانده‌كه‌ ڕه‌زامه‌ندى سه‌ره‌تایی ده‌ڕبریوه‌ له‌باره‌ى ئه‌و سیناریۆیانه‌ حكومه‌تى فیدڕاڵى ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌باره‌ى بڕگه‌ تایبه‌ته‌كانى هه‌رێم له‌بوودجه‌ى فیدراڵییدا.
    سه‌فار پێشبینیشى كرد "بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە کۆبوونەوەی داهاتوودا دەگەینە ڕێککەوتنی کۆتایی دوای ئەوەى حکومەتی فیدڕاڵی سەرجەم زانیارییەکانی لەبارەى پرۆسەی هەناردەکردن و دۆسیەی گومرگ و دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانی وەرگرت."