ژماره‌یه‌ك میوانخانه‌ وتونێلێكى داعش له‌ڕۆژهه‌ڵاتى سه‌ڵاحه‌دین دۆزرایه‌وه‌

ئەمنی
  • 25-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،دۆزینه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك میوانخانه‌ وتونێلێكى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌ناوچه‌ى عێس له‌ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین ڕاگه‌یاند.
    به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڕاگه‌یاندنى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"دواى چه‌ند ڕۆژێك له‌په‌لاماره‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى ناوچه‌ى عێس له‌ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین،لیوا نۆیه‌م له‌حه‌شدى شه‌عبى ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى له‌ناوچه‌ى عێش وگونده‌كانى ده‌وروبه‌رى به‌رپاكرد بۆ ڕاوه‌دوونانى شانه‌ تیرۆرستییه‌كان.
    وتیشى"ئۆپراسیۆنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ بووه‌ هۆى دۆزینه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك میوانخانه‌ى سه‌ر به‌پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى"داعش"ولابردنى ژماره‌یه‌ك بۆمبى چێندراو كه‌له‌سه‌ر ڕێگاكه‌ چێندرابوو،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزه‌كان تونێلێك به‌درێژایی 10مه‌تریان دۆزیه‌وه‌ كه‌وه‌ك په‌ناگه‌ى تیرۆرستان به‌كارده‌هێنرا.
    ئاماژه‌یشیدا هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به‌رده‌وامه‌ له‌ئه‌ركه‌كانى پشكنین بۆ كیۆماڵكردن وده‌سته‌به‌ركردنى ئه‌م ناوچانه‌ ونه‌هێشتنى هه‌ر جموجۆڵێكى تیرۆرستى تیاندا.