لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى واده‌ى كۆتایى هاتنى تاوتوێى بودجه‌ى 2021 دیارى ده‌كات

ناوخۆ
  • 25-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-ئه‌حمه‌د عه‌رام

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،واده‌ى كۆتایی هاتنى تاوتوێكردنى ڕه‌شنووسى پرۆژه‌ى یاساى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021 ئاشكراكرد.
    ماجیده‌ ته‌میمی ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ له‌لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى عێراقییه‌  ئیخبارییه‌ كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى كردووه‌،ڕایگه‌یاند"لیژنه‌كه‌ واده‌یه‌كى زه‌مه‌نى دیاریكردووه‌ تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌گفتۆگۆكانى پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ى دارایی بۆ ساڵى 2021 ودانانى چاره‌سه‌رى به‌رهه‌مدار وگونجاو".
    ته‌میمی وتیشى"كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامن له‌پێناو دانانى پلانێك دواى خوێندنه‌وه‌ى بڕگه‌كانى بوودجه‌ وتاوتوێكردنى له‌نێو ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"میواندارى ژماره‌یه‌ك به‌رپرس كرا ودابه‌شكران به‌سه‌ر لیژنه‌ لاوه‌كییه‌كان بۆ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ ووه‌زاره‌ته‌كان دواى داخوازى داتا وبوودجه‌ى ورده‌كارییه‌كان".