سندوقى نیشتەجێبون وادەى دابەشکردنى قه‌رزى 75 ملیۆن دینار ئاشکرا ده‌كات

ناوخۆ
  • 24-01-2021, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    سندوقى نیشتەجێبون،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ئاشکرای کرد، هەفتەى داهاتوو دەست دەکات بە دابەشکردنى قەرزى خانوبەرە بۆ هاووڵاتیان بەبێ وەرگرتنى زیادە.  
     
    زیا موجد عەبدوڵڵا بەڕێوەبەرى گشتى سندوقى نیشتەجێبون لە لێدوانێکى بۆ  ئاژانسى هەواڵى  عێراقی(ه‌ع)رایگەیاند:" قەرزى دروستکردنى خانوو یان کڕینى و زیادکردنى بۆ ناو بەغدا 75 ملیۆن و دەرەوەى بەغدا و پارێزگاکان 50 ملیۆن و بەبێ هیچ زیادەیەک دەدرێت".  
     
    ڕونیشیکردەوە، دابەشکردنى قەرزەکە هەفتەى داهاتوو دەستپێدەکات و لەئێستادا لە هەوڵى دۆزینەوەى میکانیزمێکن بۆ چۆنێتى کەفالەتى ئەوانەى قەرز وەردەگرن.  
     
    سەبارەت بەوەى ئەگەرى هەیە چ جۆرە کەفیلێک وەربگرن بەڕێوەبەرى گشتى سندوقى نیشتەجێبون باسى لەوەکرد، پرۆژەیەک هەیە بۆ پشتبەستن بە موچەى فەرمانبەران وەک کەفالەت، تا بتوانن قەرز وەربگرن.