به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێم له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆى شاندى كوردى و لیژنه‌ى داراییه‌

  • 25-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تالبى
     
    پارتى دیموكراتى كوردستان،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌،رایگه‌یاند شاندى كوردی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى كۆده‌بێته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى تاوتوێى كردنى به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێم له‌بودجه‌ى 2021.
     
    محه‌مه‌د شاكر په‌رله‌مانتارى پارتى له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" شاندى كوردى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ تاوتوێى كردنى ئه‌و بودجه‌یه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان دیارى كراوه‌".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێم  12.67 % ـه‌ ئه‌وه‌ش به‌پێى ده‌ستور ده‌بێت وژماره‌ى دانیشتوان دیارى كراوه‌".