پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى فراوان له‌واست ده‌ستپێكرد

الأحد 24 كانون ثاني 2021 - 15:39

پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى فراوان له‌واست ده‌ستپێكرد

 واست-اه‌ع-دانیال قاسم

 
و:سۆما جاف
 
پارێزگاى واست،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،پلانێكى چڕى ئه‌منى داڕشت بۆ چڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى به‌هاریكارى له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى ده‌وروبه‌رى.
محه‌مه‌د مه‌یاحى پارێزگارى واست بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"حكومه‌تى خۆجێى پلانێكى ئه‌منى فراوانى داڕشتووه‌،به‌چڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى به‌هاریكارى پارێزگاكانى ده‌وروبه‌ر".  
وتیشى"پلانه‌كه‌ بریتییه‌ له‌دووباره‌ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌زانیارى ئه‌و خێزانانه‌ى ماوه‌ى ساڵێكه‌ له‌پارێزگاكه‌ نیشته‌جێبوونه‌،له‌پاڵ ئه‌نجامدانى كیۆماڵى ئه‌منى گشتگیر له‌سه‌رجه‌م یه‌كه‌ كارگێرییه‌كان وكاراكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى ئه‌منى"ئه‌نجومه‌نى گه‌ڕه‌كه‌كان"بۆ پاراستنى ئاسایش وسه‌قامگیرى".
جێى ئاماژه‌پێكردنه‌ ئه‌و پلانه‌ له‌دواى په‌لاماره‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى بازاڕێكى میللى به‌غدا هات.