هه‌ولێر-اه‌ع-سۆما جاف
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان،گرنگترین ئه‌و دۆسییانه‌ى خسته‌ڕوو،كه‌بڕیاره شاندى هه‌رێم له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،گفتوگۆیان بكات.
په‌رله‌مانتار ڕێزان شێخ دلێر ئه‌ندامى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان،بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"ئه‌و شانده‌ى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات،هه‌مان شانده‌كه‌ى پێشووه كه دانوستانى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدڕاڵى كردووه،وهه‌ردوولا گه‌یشتۆنه‌ته ڕێككه‌وتن".
وتیشى"مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه باسكردنه له‌سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى كراوه كه‌بووه هۆى چه‌سپاندنى پشكى هه‌رێم له‌بوودجه‌دا وهه‌روه‌ها گۆڕانكارییه‌كان له‌پشكى هه‌رێم،ڕوونیشیكرده‌وه"شانده‌كه تاوتوێى پشكى هه‌رێم ده‌كات به‌رامبه‌ر ڕاده‌ستكردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌گه‌ڵ داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان بۆ به‌غدا له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه".
ئاماژه‌یشیدا"هاوپه‌یمانى كوردستانى هه‌وڵى چه‌سپاندنى دوو بڕگه‌ى تایبه‌ت به‌هه‌رێم له‌بوودجه‌دا ده‌دات،به‌ڵام ئه‌مه پێویستى به‌دانوستان وڕێككه‌وتنى نوێ هه‌یه له‌نێوان هه‌رێم وناوه‌ند".