لیژنه‌ی دارایی: هیچ لێبرَینێك له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ ساڵى 2021 نیه‌

ناوخۆ
  • 23-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    لیژنه‌ی دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ هیچ جۆره‌ بڕینێك له‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ ساڵی 2021 نابێت‌.
     
    ناجی سه‌عید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی بۆ كه‌ناڵى عێراقى ئه‌خبارى كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ رایگه‌یاند:"هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ ساڵی 2021 نابڕدرێت، به‌ڵكو ته‌نها له‌ موچه‌ی پله‌ بالاكان كه‌مده‌كرێته‌وه‌
     
    ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" ئه‌و بڕه‌ پارانه‌ی له‌ چه‌ند داموده‌زگایه‌ك كه‌مده‌كرێته‌وه‌ بۆ بڕیاری ژماره‌ 315 ته‌رخانده‌كرێت و له‌ئێستاشدا لیژنه‌ی دارایی ته‌نها چه‌ند خاڵێكی ته‌كنیكی بۆ ئه‌و بڕیاره‌ ماوه‌ تا به‌ته‌واوی په‌سه‌ندبكرێت".