وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕیوه‌ له‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنى پێنج هه‌زار تۆن ته‌ماته‌ بۆ سعودیه‌

ناوخۆ
  • 22-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی  ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی 5 هه‌زار تۆن ته‌ماته‌ بۆ شانشینی سعودیه‌ ده‌ربڕی.
    محه‌مه‌د خه‌فاجی وه‌زیری كشتوكاڵی  له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ،بڵاویكرده‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی پێنج هه‌زار  تۆن ته‌ماته‌ بۆ شانشینی  سعودیه‌.
    ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌، هه‌نارده‌كردنه‌كه‌ كاتێك ده‌بێت كه‌ به‌رهه‌می ناوخۆی كشتوكاڵی زیاد بێت، ئه‌و هه‌نارده‌كردنه‌ش تاوه‌كو 32 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌و ماوه‌یه‌شدا 12.500 (دوازده‌ هه‌زار و پێنجسه‌د) تۆن هه‌نارده‌ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌شێك ده‌بێت له‌ چوارچێوه‌ی به‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه‌كانی ئابوریه‌كانی وڵات.