وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:ته‌نها 27 بریندارى دوو ته‌قینه‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌كانمان ماون

ناوخۆ
  • 21-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،ته‌نها 27 بریندارى دوو ته‌قینه‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ له‌ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان ماونه‌ته‌وه‌.
    سه‌یف به‌در،وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"110 بریندارى دوو ته‌قینه‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ له‌ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانى به‌غداى پایته‌خت پێشوازیان لێكرا".
    وتیشى"ته‌نها 27 بریندار،هێشتا له‌ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان ماون".
    پێشووتریش وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دووپاتیكردبوو ئامارى دوو ته‌قینه‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ له‌گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ڕانى ناوه‌ڕاستى به‌غداى پایته‌خت 32 شه‌هید و110 برینداربووه‌.