حه‌داد داوا ده‌كات ڕێوشوێنى توند بگیرێته‌ به‌ر بۆ ئاشكرا كردنى شانه‌ نوستوه‌كانى تیرۆرستان

ناوخۆ
  • 21-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،داواى له‌ فه‌رمانده‌ ئه‌منیه‌كان  ڕێوشوێنى توند بگربه‌ر بۆ ئاشكرا كردنى شانه‌ نوستوه‌كانى تیرۆرستان.
     
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى حه‌داد له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كه‌ى به‌غداى پایته‌خت ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ چه‌ندین هاوڵاتى بێ تاوانى كرده‌ قوربانى ".
    حه‌داد له‌ به‌یانامه‌كه‌دا داواى له‌ فه‌رمانده‌ ئه‌منیه‌كان و ئۆپراسیۆنى به‌غدا كرد به‌ زوترین كات رێوشوێنى توندبگرنه‌ به‌ر بۆ ئاشكرا كردنى شانه‌ نوستووه‌كانى تیرۆرستان ،و هه‌وڵى هه‌واڵگیرى كارا بكه‌ن بۆ ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م كاره‌ قێزه‌ونه‌ و له‌ناوبردنى تیرۆر به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك".
    جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان" پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و هاوسۆز و هاوخه‌میانین، هیوای سه‌لامه‌تی و زوچاکبونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازین  ".