به‌غدا-اه‌ع
كۆمارى ئیسلامى ئێران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،سه‌ركۆنه‌ى دوو ته‌قینه‌وه تیرۆرستیه‌كه‌ى به‌غداى پایته‌ختى كرد ،و جه‌ختیكرده‌وه كه ئاماده‌یه بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو جۆره هاوكاریه‌ك بۆ گه‌لى عێراق.
له راگه‌یاندراوێكى باڵیۆزخانه‌ى ئێران له به‌غدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستیه‌ى گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ران ده‌كه‌ینه‌وه كه چه‌ندین كه‌سى بێتاوانى كرده قوربانى ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"كه ئێران هه‌موو جۆره هاوكاریه‌ك پێشكه‌ش به گه‌لى عێراق ده‌كات،پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌کانیان ده‌که‌ین و هاوسۆز و هاوخه‌میانین، هیوای سه‌لامه‌تی و زوچاکبونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین ".