به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،سه‌ركۆنه‌ى دوو ته‌قینه‌وه تیرۆرستیه‌كه‌ى به‌غداى پایته‌ختى كرد .
ئاژانسى هه‌واڵى سعودى به‌یانامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى بڵاو كرده‌وه كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه رایگه‌یاند:" به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستیه‌ى گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ران ده‌كه‌ینه‌وه كه چه‌ندین كه‌سى بێتاوانى كرده قوربانى ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" سعودیه به‌هه‌موو جۆرێك كرده‌وه تیرۆرستیه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه،وسعودیه‌ش هاوسۆزى خۆى بۆ گه‌ڵى عێراقى برا ده‌رده‌بڕێت و هه‌موو هاوكاریه‌كى پێشكه‌شى ده‌كات،و پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ىخانه‌واده‌ى شه‌هیدان و هاوسۆز و هاوخه‌میانین، هیوای سه‌لامه‌تی و زوچاکبونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین ".