غانمى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى توركیا پته‌وكردنى هاریكارى له‌بوارى مه‌شقكردن تاوتوێده‌كات

الاثنين 18 كانون ثاني 2021 - 22:48

غانمى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى توركیا پته‌وكردنى هاریكارى له‌بوارى مه‌شقكردن تاوتوێده‌كات

به‌غدا-اه‌ع

 
عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ،له‌گه‌ڵ خلوسى ئاكار وه‌زیرى به‌رگرى توركیا پته‌وكردنى هاریكارى له‌بوارى مه‌شقكردن تاوتوێكرد.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌ ،عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ له‌باره‌گاى فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانى پۆلیسى فیدڕاڵى له‌به‌غدا چاوى كه‌وت به‌خلوسى ئاكار وه‌زیرى به‌رگرى توركیا،وژماره‌یه‌ك بابه‌تیان تاوتوێكردووه‌،له‌سه‌روویانه‌وه‌ پته‌وكردنى هاریكارى له‌بوارى مه‌شقكردن وڕه‌وانه‌كردنى شاندێكى هونه‌رى بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى نوێترین زانیارى به‌كارهێنراو له‌بوارى ته‌كنیكى ئاسایش وئاڵوگۆڕى شاره‌زاییه‌كان.
لاى خۆیه‌وه‌ وه‌زیرى به‌رگرى توركیا ستایشى ڕۆڵى گه‌وره‌ى ده‌زگاى ئه‌منییه‌كانى عێراقى كرد له‌له‌ناوبردنى تیرۆرستانى داعش.