سه‌در:هیوادارین پێشنیاره‌كه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشنیارێكی ته‌واوى پیشه‌ییانه‌ بێت

الاثنين 18 كانون ثاني 2021 - 22:33

سه‌در:هیوادارین پێشنیاره‌كه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشنیارێكی ته‌واوى پیشه‌ییانه‌ بێت

 به‌غدا-اه‌ع

موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در،هیواخواستپێشنیاره‌كه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشنیارێكی پیشه‌ییانه‌ بێت بۆ ته‌واوكردنی هه‌مو میكانیزمه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
سه‌در له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر "تویته‌ر"كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،به‌دواداچوونى كردووه‌،ڕایگه‌یاند"هیوادارین پێشنیاره‌كه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشنیارێكی پیشه‌ییانه‌ بێت بۆ ته‌واوكردنی هه‌مو میكانیزمه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامدانی به‌ رێكاری قبوڵكراو".
وتیشى:"هیوادارین پێشنیاره‌كه‌ دور بێت له‌ ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی و حزبی و تائیفی و نه‌ژادی"،دووپاتیشیكرده‌وه‌" "ئەگەر دواخستنی هەڵبژاردن بە هۆکاری پیشەیی بێت ئەوە ملی بۆ کەچ دەکەین، ئەگەر نا چاوەڕێی بڕیارمان بن".
سه‌در ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، حكومه‌ت به‌ڵێنیداوه‌ ڕێگری بكات له‌ گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری و داگیركاری و كاری نائاسایی، پێویستیشه‌ ئه‌مه‌ دواجاربێت په‌نا بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ببرێت.