وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ پێشوازى له‌باڵیۆزى میسر ده‌كات به‌بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى له‌عێراق

الاثنين 18 كانون ثاني 2021 - 19:27

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ پێشوازى له‌باڵیۆزى میسر ده‌كات به‌بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى له‌عێراق

به‌غدا-اه‌ع

فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ستایشى ئه‌ركى عه‌لادین موسا باڵیۆزى میسر له‌عێراق كرد له‌به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان به‌غدا وقاهیره‌.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"فوئاد حسێن پێشوازى له‌باڵیۆزى میسر له‌عێراق كردووه‌ به‌بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى وه‌ك باڵیۆزى كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى له‌عێراق".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ له‌میان دیداره‌كه‌ پێزانینى خۆى ده‌ڕبڕى بۆ ئه‌ركه‌ى باڵیۆزى میسر ئه‌نجامیداوه‌ له‌ماوه‌ى كاره‌كه‌ى له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان به‌غدا وقاهیره‌،كه‌ڕۆڵى هه‌بووه‌ له‌پته‌وكردنى هاریكارى هاوبه‌ش"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌"متمانه‌ى به‌به‌رده‌وامى به‌ره‌وپێشچوونى ڕێره‌وى په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانى نێوان عێراق ومیسر ".
لاى خۆیه‌وه‌ باڵیۆزى میسر ستایشى پشتیوانیییه‌كانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كرد وهه‌ڵوێستى ئه‌رێنى له‌باره‌ى به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى برایانه‌ وپته‌وكردنیان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانى ئابوورى وسیاسی وئه‌منى".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"دیداره‌كه‌ به‌ئاماده‌بوونى ئه‌حمه‌د نایف دلێمى باڵیۆزى عێراق له‌قاهیره‌ وئوسامه‌ ریفاعی سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى وڵاتى عه‌ره‌بى ووه‌زیرى ڕاسپێردراو به‌ڕێوه‌چوو".