سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوە لە پێویستی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە

الاثنين 18 كانون ثاني 2021 - 19:10

سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوە لە پێویستی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە

 به‌غدا-اه‌ع

 
 
به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک کۆمار،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، جەختدەکاتەوە لە پێویستی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و رێزگرتن لە سەروەری و رەتکردنەوەی دەستوەردان و دەستدرێژییەکان.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"ساڵح لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا و دەربارەی گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیھان گفتوگۆکرا.
 
لەو دیدارەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا و پەرەپێدانی ئاسۆی هاریکارییەکان لە بوارە جیاجیاکان کرا، بەپێی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات و گەل، ھاوکات جەختکرایەوە لە رێزگرتن لە سەروەری عێراق و پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی خاکەکەی و رێگریکردن لەوەی عێراق ببێتە گۆرەپانێک بۆ ھێرشکردنە سەر ھەر لایەنێک. 
 
جەختیکردەوە لەگرنگی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە، پشتبەستن بە دیالۆگی بونیادنەر بۆ یەکلایکردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگی هەرێمایەتی و درێژەدان بە جەنگ دژ بە تیرۆر و رێزگرتن لە سەروەری و رەتکردنەوەی دەستوەردان و دەستدرێژییەکان لەپێناو ھێنانەکایەوەی سەقامگیری ئەمنی و ئابووری لە ناوچەکەدا.
 
لەلای خۆیەوە وەزیری بەرگری تورکیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سەروەری و سەقامگیر عێراق دووپاتکردەوە و پابەندبوونی وڵاتەکەشی نیشاندا لە بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگی لەگەڵ عێراق، ھاوکات ئاماژەشیکرد بەگرنگی کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەکارهێنانی زمانی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە.