به‌غدا-اه‌ع
ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی نوێنه‌رایوه‌تى رایگەیاند، لیژنەکەیان بەردەوامە لە خوێندنەوەى پڕۆژە یاساى بودجە و زۆربەى بڕگەکانیشى هەموار دەکرێتەوە.
سه‌فار له به‌رنامه‌ى ئه‌لعاشیره‌ى كه‌ناڵى عێراقیه ئه‌خبارى كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه رایگه‌یاند:" لیژنەى دارایى چەند بژاردەیەک دەخاتەڕوو، لەوانەش هەڵوەشاندنەوەى لێبڕینى مووچە یان جێبەجێکردنى یاساى باجدان بەشێوەیەکى کردەیى".
ئاماژەى بەوەدا"سەرپێچییە ئیدارى و یاساییەکانى بودجەى دوهەزار و بیست ویەک و ڕێژەى کورتهێنانەکەى هۆکارى درەنگ ڕەوانەکردنى بوو، بەهۆى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلاریشەوە بەڕێژەى لەسەدا بیست و سێ داهاتى هاووڵاتیان دابەزیوە".