كازمى وئاكار ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى هه‌ڕه‌شه‌ تیرۆرستییه‌كان له‌نزیك ناوچه‌ سنوورییه‌ هاوبه‌شه‌كان

  • 18-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران پێشوازی لە خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا کرد و هەردوولا "ڕێککەوتن لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی هەڕەشە تیرۆرستییەکانی لەنزیک ناوچە سنورییە هاوبەشەکانی هەردوولا."  
     
    بەپێی ڕاگەیەنراوی نوسینگەی سەرۆک وەزیران  کە دەستی ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)  کەوتووە،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌،رایگه‌یاند:" کازمی جەختی کردەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی سەربازی لەنێوان هەردوولا لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق، هاوکات هەر جۆرە هەڕەشەیەک یاخود چالاکییەکی تیرۆرستی ڕەتکردەوە کە تورکیای دراوسێ بکاتە ئامانج لە خاکی عێراقەوە."  
     
    كازمى جەختیشی لەسەر "پێویستی کاراکردنەوەى هەموو ئەو ڕێککەوتنانە کرد کە لە سەردانەکەی ئەمدوایەیدا بۆ ئەنقەر لەگەڵ تورکیا واژۆی کردبوون."
    هەروەها پابەندبوونی تورکیاشی بە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی لە بواری وەبەرهێنان لە عێراق بە گرنگ زانی کە لە کۆنگرەی ساڵی 2018ی کوەیتدا هاتووە.  
     
    هه‌ر به‌پێى راگه‌یاندراوه‌كه‌ هاتووه‌ "ئامادەیی سوپای تورکیای نیشان دا بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و ڕاوێژکاری پێویست بە سوپای عێراق، بە تایبەت لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر و مەشقپێکردن و مانۆڕی سەربازی."