لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى:ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ى 2021 پێویستى به‌سازانى سیاسیه‌

الأحد 17 كانون ثاني 2021 - 13:20

لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى:ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ى 2021 پێویستى به‌سازانى سیاسیه‌

 به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار ئه‌لحاج

 
 
لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى جه‌ختیكرده‌وه‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2021 پێویستى به‌ سازانى سیاسى هه‌یه‌ .
 
ئه‌حمه‌د سه‌فار بریارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، رایگه‌یاند:" لیژنه‌ى دارایى ئه‌و پێشنیارانه‌ دیارى ده‌كات كه‌ پێویسته‌ بگۆردرێن له‌ بودجه‌دا و چۆنێتى گۆرینى شایسته‌ گشتیه‌كان له‌ میان یه‌كه‌كانى خه‌رجى".
وتیشى لیژنه‌ى دارایى هه‌ندێك له‌به‌نده‌كانى بودجه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ و هه‌ندێكیشى زیاد ده‌كات به‌پێى پێویستى ئه‌و به‌نده‌".
 
سه‌فار ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێویستى به‌ هاوكارى و سازانى سیاسی هه‌یه‌ بۆ په‌سه‌ند كردنى".