به‌غدا-اه‌ع
قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،وفوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر پته‌وكردن وپێشخستنى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌عڕه‌جى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،پێشوازیكرد له‌فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه،وله‌میان دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته سیاسییه‌كان وپه‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانى عێراق تاوتوێكران،وجه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر پته‌وكردن وپێشخستنى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه هه‌ردوولا جه‌ختیانكرده‌وه"له‌سه‌ر به‌رده‌وامى كرانه‌وه‌ى عێراق به‌ڕووى وڵاتانى جیهان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى عێراق وگه‌له‌كه‌ى،له‌گه‌ڵ جه‌ختكردن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕاوه‌ى عێراق به‌وه‌ى خاڵى یكگرتن بێت له‌گه‌ڵ هه‌مووان ودوور بخرێته‌وه له‌بازنه‌ى قه‌یرانه‌كان".