بهغدا-اهع
نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، ئینگیبێرۆگ سولرون گیسلادۆتیری، وەک جێگری نوێی نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پرسی ھەڵبژاردن لە عێراق دەستنیشانکراوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی نەتەوە یەکگرتوەکان،كه ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) چاودێرى كردووه، ئەنتۆنیۆ گۆترێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند:"کە ئینگیبێرۆگ سولرون گیسلادۆتیری وەک جێگری نوێی نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری سیاسی و پرسی ھەڵبژاردن لە عێراق دەستنیشانکراوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، سۆلرون شوێنی ئالیس هۆلپۆلی بریتانی دەگرێتەوە کە کارەکەی لە کۆتایی مانگی شوباتی 2021 کۆتایی دێت.
ئینگیبێرۆگ سولرون گیسلادۆتیری ئەزمونێکی باشی لە دیپلۆماسی و سیاسەت ھەیە و پێشتر بەڕێوەبەری نوسینگەی پەیمانگا دیموکراتییەکان و مافەکانی مرۆڤ و رێکخراوی ئاسایش و ھاریکاری لە ئەوروپا بوە، دواتریش وەک سەرۆکی نێردەی چاودێریکردنی ھەڵبژاردن لە ئۆکراینا خزمەتی کردوە.
گیسلادۆتیری بەرەگەز ئایسلاندیە له ماوهى ساڵانى 2007 – 2009 وهزیرى دهرهوهى ئایسلهندا بووه و بۆ ماوهى 7 ساڵ پهرلهمانتار بووه ،و بڕیارە کۆتایی مانگی شوبات وەک جێگری نوێی نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پرسی ھەڵبژاردن لە عێراق دەستبەکاربێت.