حه‌لبوسى و به‌تال تاوتوێى پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن

ناوخۆ
  • 14-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ خالید بەتال نەجم وەزیری پلاندانان تاوتوێى پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنانیان كرد.
     
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى حەلبوسی له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێشوازی کرد لە  خالید بەتال نەجم وەزیری پلاندانان".
    هه‌ردوولا تاوتوێی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2021 کرد ،گفتوگۆش کرا سەبارەت بە گرنگترین پرۆژەکانی وەبەرهێنان کە هەلی کار بۆ لاوان دەرەخسێنێت لەگەڵ پشتیوانی بە پرۆژە بەردەوامەکان، کە ژمارەیان لە ( 6) هەزار پرۆژە زیاترە هەروەها گرنگی دۆزینەوە رێگەی بەردەوامبونیان و رانەوەستانیان، بە تایبەت پرۆژە ستراتیجییەکان، کە بەهایەکی گەورەیان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری، لەگەڵ تاوتوێکردنی ئەگەری ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە کۆتایی ساڵی 2021 و دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ جێبەجێ کردنی.