به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی درێژه‌دان به جه‌نگی دژ به تیرۆر و ریشه‌كێشكردنی پاشماوه‌كانی داعش كرده‌وه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"سه‌رۆك به‌رهه‌م له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد له عه‌مار جه‌بر خه‌لیل، پارێزگاری سه‌لاحه‌دین و له‌باره‌ی دۆخی گشتی و چۆنیه‌تی به‌ھێزكردنی ئارامی پارێزگاكه گفتوگۆكرا".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه"له‌میانی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری و كارگێڕی و ئه‌و كێشانه‌ی روبه‌ڕوی پارێزگای سه‌لاحه‌دین ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رۆك كۆمار دوپاتیكرده‌وه له‌پێویستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی پارێزگاكه و خزمه‌تكردنی دانیشتوانه‌كه‌ی به باشترین شێوه".
ھه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستی درێژه‌دان جه‌نگ دژ به تیرۆر و ریشه‌كێشكردنی پاشماوكانی داعش و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیر پارێزگای سه‌لاحه‌دین و سه‌رجه‌م شاره‌كانی دیكه.