به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،له‌گه‌ڵ باڵیۆزى وڵاتى ژاپۆن له‌عێراق ،به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێكرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشوازیكرد له،كۆتارۆ سۆزۆكى باڵیۆزى وڵاتى ژاپۆن له‌عێراق كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات،وپته‌وكردنى ڕێكاره‌كانى هاریكارى هاوبه‌ش له‌بواره جیاجیاكان،به‌تایبه‌ت له‌بوارى وه‌به‌رهێنان ودووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه،وهه‌روه‌ها هاریكاركردن له‌بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا".
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر"گرنگى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ژاپۆن،وسوودوه‌رگرتن له‌ئه‌زموونه‌كه‌ى له‌بووژاندنه‌وه وگه‌شه‌پێدان،وبڵاوكردنه‌وه‌ى به‌هاكانى لێبورده‌یی له دانوستانه‌كان ودیدگاى چاره‌نووسازه‌كان".
لاى خۆیه‌وه كۆتارۆ سۆزۆكى باڵیۆزى وڵاتى ژاپۆن پشتیوانى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌نگاوه ژێر وئارامه‌كانى حكومه‌تى عێراقى ده‌ڕبڕى له‌سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ ململانێى نێوخۆیی ودۆسییه هه‌رێمایه‌تییه‌كان،وپه‌یڕه‌وكردنى بنه‌ماى دیالۆگ له‌چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان،له‌پێناو خزمه‌تكردنى سه‌قامگیرى ناوچه‌كه،وئاماده‌یی ژاپۆنیشى ده‌ڕبڕى بۆ پاڵپشتى كردنى سیاسه‌تى عێراق وهه‌وڵه‌كانى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى.