بارزانى جه‌ختى له‌ ڕۆڵى سوپاى عێراق كردەوە وه‌ك سوپايه‌كى نيشتمانى

ناوخۆ
  • 13-01-2021, 00:00
  • +A -A

    هەولێر_اەع
     
    نێچیرڤان بارزانى،ئەمڕۆ چوارشەممە، جه‌ختیکردەوە له‌ ڕۆڵى سوپاى عێراق وه‌ك سوپایه‌كى نیشتمانى.
     
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی هەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە ڕایگەیاند:"سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانیى عێراق كرد
    بارزانى پێشوازى له‌  شهاب جاهد زه‌نگه‌نه‌، فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانیى عێراق كرد.
    له‌ دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى به‌بۆنه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كه‌ى و ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانیى عێراق، پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێزیان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌رك و پۆستى تازه‌یدا بۆ خواست.
    هەروەها جه‌ختیکردەوە" له‌ ڕۆڵى سوپاى عێراق وه‌ك سوپایه‌كى نیشتمانى بۆ پارێزگارى و به‌رگریكردن له‌ وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر كرده‌وه‌ و یادى سه‌دساڵه‌ى دامه‌زراندنى له‌ سوپا پیرۆز".
    لاى خۆیه‌وه‌ زه‌نگه‌نه‌ سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ پێشوازیكردنى ده‌ربڕى.