عێراق به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى عه‌ده‌نى كرد

  • 31-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    عێراق،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى عه‌ده‌ن له‌یه‌مه‌نى كرد كه‌ژماره‌یه‌ك كه‌سى كرده‌ قوربانى .
    د.ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكد كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"عێراق به‌توندى سه‌ركۆنه‌ وشه‌رمه‌زارى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى عه‌ده‌ن له‌یه‌مه‌ن ده‌كات ،كه‌ژماره‌یه‌ك كه‌س بوونه‌ قوربانى وچه‌ند كه‌سێكى ترى بریندار كرد".
    وتیشى"عێراق سه‌ره‌خۆشى له‌وڵاتى یه‌مه‌نى برا ده‌كات،وجه‌خت له‌هه‌ڵوێستى خۆى ده‌كاته‌وه‌ به‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ى تیرۆر به‌هه‌موو جۆر وشێوازه‌كانیه‌وه‌،وپاڵپشتى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر،وپشتیوانیكردنى هه‌ر ئه‌ركێكى چاكه‌ به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتنى توندڕه‌وى وتوندوتیژى".