به‌غدا-اه‌ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ سێشەممە درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانی ئێستای بۆ ماوەی مانگێک ڕاگەیاند.
حه‌لبوسى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه ڕایگه‌یاند: ئەنجومەنی نوێنەران وەرزی یەکەم لەسێیەم ساڵی یاسادانان بۆ ماوەی یەک مانگ درێژ دەکاتەوە، ئەوەش بۆ تەواوکردنی چەند یاسایەک لە نێویاندا پرۆژە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2021 کە ئەمرۆ گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەران.