لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى:بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو گوژمه‌ى وانه‌بێژان وبڕیارى 315ى ده‌سته‌به‌ركردووه‌

ناوخۆ
  • 28-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند گوژمه‌ى وانه‌بێژان وبڕیارى 315 له‌بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو ده‌سته‌به‌ركراوه‌.
    سادق سڵێتى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"له‌بوودجه‌ى 2021 دا گوژمه‌ى وانه‌بێژانى بێ به‌رامبه‌ر وگرێبه‌سته‌كان وئه‌وانه‌ى بڕیارى 315 ده‌یانگرێته‌وه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ركراوه‌".
    وتیشى"هه‌ر راژه‌یه‌كى دامه‌زراندن له‌سه‌ر هه‌ر وه‌زاره‌تێك پێشینه‌ى دامه‌زراندن بۆ خاوه‌ن گرێبه‌سته‌كان ده‌بێت".
    ئاماژه‌یشیدا"خاوه‌ن گرێبه‌سته‌كان ملكه‌چى هه‌مان ڕێنماییه‌كانى راژه‌ى هه‌میشه‌یی ده‌بێت له‌ڕووى پابه‌ندبوون به‌ده‌وامكردن وپله‌به‌رزكردنه‌وه‌ وده‌رماڵه‌ وهه‌ژماركردنى ساڵانى خزمه‌ت به‌مه‌به‌ستى خانه‌نشینى.