كازمى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى كاراكردنى میكانزمه‌كانى پشتیوانیكردنى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كرد

  • 28-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،سه‌په‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانیكرد بۆ كاراكردنه‌وه‌ى میكانزمه‌كانى پشتیوانیكردنى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانیكرد به‌به‌شدارى وه‌زیره‌كان وژماره‌یه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان وده‌زگا ئه‌منییه‌كان وكۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێى"كاراكردنه‌وه‌ى پشتیوانیكردنى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان وپرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان كراوه‌".