كازمى:ئاسایشی عێراق سپاردەیە لە گەردنمان مل بۆ سەركێشی و هەنگاوی تاكلایەنە نادەین

  • 25-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،دووپاتیكرده‌وه‌ ئاسایشی عێراق سپاردەیە لە گەردنمان
    كازمى له‌تویتێكدا له‌تویته‌ر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى كردووه‌ رایگه‌یاند"ئاسایشی عێراق سپاردەیە لە گەردنمان، مل بۆ سەركێشی و هەنگاوی تاكلایەنە نادەین".
    وتیشى" بەهێمنی كارمان كردووە بۆ گێڕانەوەی متمانەی گەل و دەزگا ئەمنییەكان و سوپا بە دەوڵەت له‌كاتێكدا سه‌رپێچیكاران به‌ده‌ستی ده‌ره‌كی متمانه‌یان لاوازكرد". 
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"داوای هێوركردنەوەمان كردووە بۆ پاراستنی وڵات لە سەركێشی تری بێهوودە، بەڵام ئامادەی رووبەڕووبوونەوەین ئەگەر پێویست بكات".