سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى زامنكردنی سه‌لامه‌تی نێرده‌ دیبلۆماسییه‌كان تاوتوێكرد

  • 24-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،زامنكردنی سه‌لامه‌تی نێرده‌ دیبلۆماسییه‌كان له‌ هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك تاوتوێكرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ جومعه‌ عناد سه‌عدون وه‌زیری به‌رگری.
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌و دیداره‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی پێشهاته‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وڵات و پێویستی به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌وت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌پێناو سه‌پاندنی یاسا و راوه‌دونانی گروپه‌ تیرۆریستییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاساو و راپێچكردنیان بۆ به‌رده‌م دادگا و رێگریكردن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وانه‌ كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی تێكدانی ئاسایشی گشتی وڵات".
    وتیشی"هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به‌ گرنگی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایش و ماڵ و موڵكی ھاووڵاتیان و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و زامنكردنی سه‌لامه‌تی نێرده‌ دیبلۆماسییه‌كان له‌ هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك كه‌ ببێته‌ ئاسته‌نگ بۆ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ری وڵات، ھاوكات سه‌قامگیری وڵات بكاته‌ ئامانج".